کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژەی بێکاریی لە کرماشان روو لە زیاد بوونە/ لە هێزی خۆجێی کەڵک وەرناگیردرێ

20:02 - 13 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بەهۆی کەڵک وەرنەگرتن له خەڵکی خۆجێیی لە پارێزگای کرماشان، ئەو پارێزگایە لە بێ‌کاریدا پلەی دووهەمی لە ئێراندا هەیە.
هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردەوە، نوێنەری کرماشان لە مەجلیسی رێژیمی ئێران گوتوویەتی، نرخی بێ‌کاری لە پارێزگای کرماشان رووی لە زیاد بوونە و لەم پارێزگایەدا لە کرێکاران، پەیمانکاران و شارەزایانی خۆجێی کەڵک وەرناگیردرێ.
حەیدەری وتوویەتی: لە پارێزگای کرماشان ٦٠ پەیمانکاری ناخۆجێی هەیە کە ئەو پەیمانکارانەش لە کرێکارە ناخۆجێیەکان کەڵک وەردەگرن.
ئەو نوێنەرەی پارێزگای کرماشان وتیشی: پارێزگای کرماشان جەمسەری هەناردەی وزە و بەرق بۆ پارێزگاکانی عێراقە و هەتا ئێستا هیچ ئیمتیازێک بۆ ئەو پارێزگایە لەبەر چاو نەگیراوە.
ناوبراو وتی: تۆمار کرانی زیاترین رێژەی کارەبا لە نێو ماڵەکانی کرماشاندا دەرخەری ئەوەیە کە ئەم پارێزگایە لە بواری پیشەییەوە هیچ پێشکەوتنی بە خۆوە نەدیوە.
بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی بێ‌کاری لە پارێزگای کرماشان ٢٠،٣% راگەیەنراوە و لە نرخی بێ‌کاریدا لە نێو ٣١ پارێزگای ئێراندا پلەی دووهەمی هەیە.
لەلایەکی دیکەشە هەواڵدەریی ئیلنا لە زاری سەعید حەیدەری ئەندامی کومیسیۆنی وزەی مەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئیران، بڵاوی کردەوە، بەرهەمهێنانی لەسەدا ٨٠ی پیشەی پارێزگای کرماشان بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی، چالاک نییە و لەسەدا ١٠ی پیشەکان نیوەچالاک و تەنیا ١٠%یان چالاکیی تەواویان هەیە.
زیاتر لە ٢٥%ی خەڵکی پارێزگای ئیلامیش لە کوردستانی ئێران بێکارن و سەرجەم بەڵنییەکانی بەرپرسانی رێژیم لەو پارێزگایە لەمەڕ بنبڕ کردنی بێ‌کاری بێ‌ ئەنجام بوون.