کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانکۆی "کوردستان" لە ڕیزبەندیی "تایمز"دا چەند پلە بەرزتر بووتەوە

11:09 - 8 بانەمەڕ 2721

بەپێی دوایین ئاکامەکانی بڵاوکراوە لەلایەن ڕێکخراوی زانستیی تایمز؛ زانکۆی "کوردستان" لە بواری کاریگەریی باش لە ساڵی ٢٠٢١دا پلەی ٨٠٠-٦٠١ بەخۆیەوە مسۆگەر کردووە.

کاریگەریی زانکۆکان بەپێی چالاکیی ئەو زانکۆیانە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەی سەقامگیری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها بەپێی چوار پێوەری "لێکۆڵینەوە، بەڕێوەبەری، گەشە و ڕاهێنان" هەڵدەسەنگێدرێن.

لە سێیەمین هەڵسەنگاندنی کاریگەریی زانکۆکان لەلایەن ڕێکخراوی "تایمز" یەک هەزار و ١١١ زانکۆ لە ٩٤ وڵاتی جیهان بەشدارییان کردووە.

 زانکۆی "کوردستان" لە نێوان سەرجەرم زانکۆکانی ئێران پلەی ١٥، لەنێوان زانکۆکانی زۆرباش پلەی ٧ و لەنیوان زانکۆکانی جیهان پلەی ٨٠٠-٦٠١ بەخۆیەوە مسۆگەرکردووە.