کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانکۆی "کوردستان" لە ڕێزبەندی "ڕاوەند"دا پلەی ١١ لە ئاستی ئێراندا بۆ خۆی مسۆگەر کرد

11:58 - 16 بانەمەڕ 2721

زانکۆی "کوردستان لە پارێزگای سنە بۆ یەکەمین جار لە پێڕستی ڕیزبەندی "ڕاوەند" بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەشداری کردووە و توانیویتی پلەی ٧٠١ جیهانی و ١١ی ئێران بەدەست بهێنێت.

دامەزراوەی ڕاوەند بۆ ڕیزبەندیی باشترین زانکۆکانی جیهانی لە وڵاتی "ڕووسیە"یە و لە ساڵی ٢٠١٠وە دەستی بە هەڵسەنگاندنی دامەزراوە باڵاکانی فێرکاری و باشترین زانکۆکانی جیهان کردووە.

ئەو دامەزراوەیە لە ساڵی ٢٠٢١دا یەک هەزار و ١٥٠ زانکۆی لە ٨٥ وڵاتی لە سەراسەری جیهان بەپێی ٢٠ پێوەری وەک "چوار بواری فێرکاری(٤٠لەسەد)، لێکۆڵینەوە(٤٠لەسەد)، جۆرەکانی نێودەوڵەتی(١٠) سەقامگیری داهات(١٠) هەڵسەنگاندووە.