کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زایەڵەی حەماسەخولقێنەرانی "کۆساڵان" ئێستاش لە شەقام و کۆڵانەکانی مەریوان دەزرنگێتەوە

11:54 - 2 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی ئەمەگدار و وەفادار بە ڕێبازی هەرمانی شەهیدان لە "مەریوان"، لە ساڵیادی حەماسەخولقینەرانی کۆساڵاندا، کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارەیان بە وێنەی شەهیدان ڕازاندەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە گەڕەکەکانی "داسێران"، "بەهاران"، "مەیدانی جاشەکان" و شەقامە سەرەکییەکانی "مەریوان"، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان، سوێندی وەفادارییان خوارد کە تا وەدیهاتنی ئەو ئامانجە پیرۆزانە کە شەهیدان گیانی ئازیزیان لە پێناویدا بەخت کرد، دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا خۆیان بە درێژەدەری ڕێگای پڕسەروەریی شەهیدان زانیوە و شەهیدانی کۆساڵانیان وەک هێمای ڕاسانەوە و حەماسەخولقێنی ناو لێ بردووە.