کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زلێنسکی: ئۆکراین بڕووخێت ئورووپایش بەو ئاقارە دەڕوات

11:15 - 17 رەشەمه 2721

لە کاتێکدا کە ئەرتشی ڕووسیە خەریکی داگیرکردنی شاری "کیێڤـ"ـە، "زلێنسکی" سەرکۆماری ئۆکراین هۆشداریی دا کە ئەگەر وڵاتەکەی لەلایەن ڕووسیەوە داگیر بکرێت و بڕووخێت، دواتر شەڕەکە دەگاتە وڵاتانی دیکەی ئورووپاش.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی ئۆکراین هۆشداریی داوە کە هێزەکانی ڕووسیە خەریکن پایتەختی وڵاتەکەیان داگیر دەکەن و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانچ.

لەسەر داوای ئۆکراین، "ئیمانۆئێل ماکرون" سەرکۆماری فەرانسە و هەروەها "نەفتالی بێنێت"، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەوڵدان تاکوو بتوانن لایەنەکان بە قەناعت بێنن بۆ ئەوەی شەڕی ئۆکراین ڕابگرن.

لە بەرامبەردا ڕووسیە ڕایگەیاندووە کە سێ مەرجی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی هەیە کە بریتین لە: "بە فەرمی ناسینی سەربەخۆیی کۆمارەکانی دونتسک و لوهانسک و هەروەها نیمچەدوورگەی کەریمە لەلایەن ئۆکراینەوە".