
لە شارۆچکەی "شیناوێ" سەر بە شاری "پیرانشار" خەڵک خۆبەخشانە بە کەرەستەی خۆیان وەکوو لۆدێر و ئەتڵەس بەفر لە ڕێگاوبانەکان ڕادەماڵن.
هەروەها بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە هاتووچۆی ڕێگەی نێوان شارەکانی "مەهاباد – بۆکان" بە تەواوەتی بەستراوە.
لە هەورامان ڕێگاوبانەکانی گوندەکانی "هانەگەرمەڵە"، "کێمنە"، "دزاوەر" و چەندین گوندی دیکە لە گەمارۆی بەفر و بەستەڵەکدان و تاکوو ئێستا ڕێگاوبانی ئەو گوندانە داخراوە و نەکراوەتەوە.
هەروەتر زۆربەی ڕێگاوبانەکانی گوند و شارەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر داخراون و بەرپرسانی پەیوەندیداریی ڕێژیمیش ئاوڕێک لەو بارودۆخە نادەنەوە.