کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٥٠ لەسەدی ڕۆنی زەیتون خاوین نییە

16:32 - 13 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: بەشێکی زۆر لە ڕۆنی هاوردەکراو بۆ ئێران خاوێن نییە و بۆ تەندروستی زیانی هەیە.

"مەهدی عەباسی" سەرۆکی شۆرای میللیی زەیتوون باسی لەوە کردووە، لە بڕی ٣٥٠٠ تۆن ڕۆنی زەیتوون کە هاوردە کراوە زیاتر لە ٥٠ لەسەدی خاوێن نییە.

 ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە، بۆ پێشگرتن لە هاوردەکردنی ئەو ڕۆنە بە شێوەی فەرمی لایەنە پێوەندیدارەکان ئاگادار کراونەتەوە بەڵام هەتا ئێستا هیچ لایەنێل وڵامدەر نەبوونه.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران، ئەو ڕۆنەی هاوردەی ئێران دەکرێت لە جۆری "پۆمیس"ـە.

ڕۆنی پۆمیس تەنیا لە بەشی پیشەیی، ئارایشی، بێهداشتی و سابوون سازیدا کەڵکی لێوەر دەگیرێت و بۆ خواردن بە کەڵک نایەت.

هاوردەکردنی ئەو ڕۆنە بۆ ئێران ٢٠ هەزار تمەن هەڵدەگرێت و ئێراندا بە ٤٠ هەزار تمەن دەفرۆشرێتەوه.