
بەپێی ئاماری تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ڕێژیمی ئێران، لە هاوینی ساڵی ١٤٠٠دا لە کوردستان و ئێران ١٣٤ هەزار و ٢٠٨ هاوسەرگیری و ٤٨ هەزار و ٣٢٥ تەڵاق تۆمار کراوە.
لە کۆی گشتیی ١٣٤ هەزار و ٢٠٨ هاوسەرگیری تۆمارکراو لە هاوینی ١٤٠٠دا زۆرترین هاوسەرگیری بە ڕیز پەیوەندییان بە پارێزگاکانی "تاران" بە ١٧ هەزار و ٤٦٤، "خوراسان" ١٢ هەزار و ٣٢٠، و "خوزستان" ٨ هەزار و ٨٥٠ حاڵەت بووە.
هەروەها کەمترین هاوسەرگیریی تۆمارکراو بە ڕێز پەیوەندیی بە پارێزگاکانی "سمنان "٨٥٤"، "ئیلام" ٩٣١، و "بوشێهر" هەزار و ٢٧٢ هاوسەرگیری بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ئیسنا"ی سەر بە رێژیمی ئێران، گشت تەڵاقە تۆمارکراوەکانی هەموو کوردستان و ئێران لە هاوینی ساڵی ١٤٠٠دا ٤٨ هەزار و ٣٢٥ تەڵاق هەبووە.
کەمترین تەڵاق لە پارێزگاکانی "ئیلام" بە ڕێژەی ٢٣٢، "کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد" ٣٢٨ و "خوراسان" ٣٤٢ تەڵاق بووە و زۆرترین تەڵاقیش لە پارێزگاکانی "تاران" بە ڕێژەی ٨ هەزار و ٨٧٠ تەڵاق، "خوراسان" ٥ هەزار و ٣١٢ و "ئیسفەهان" ٢ هەزار و ٦٥٥ حاڵەت بووە.
لەو پەیوەندییەدا "جەماڵ عەلیزادە" سەرۆکی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی شاری "سەقز" سەر بە پارێزگای "سنە" وتوویەتی لە ٩ مانگی ئەمساڵدا لە بەرامبەر ٣ هاوسەرگیری ١ تەڵاق لەو شارە تۆمار کراوە.
هاوکای لە شاری کرماشان لە بەرامبەر ٤ هاسەرگیری ١ تەڵاق تۆمار کراوە.