کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریەدا کوژراون

11:53 - 20 سەرماوەز 2720

"مەجید محەممەدی" لێکۆلەری دانیشتووی ئامریکا وتوویەتی: "لانیکەم ١٠ هەزار هێزی نیزامیی ڕێژیمی ئێران لە سووریەدا کوژراون".

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی کردووەتەوە لە ئاکامی شەڕی نێوخۆیی سووریە کە نزیکەی ١٠ ساڵە درێژەی هەیە لانیکەم ٣٨٧ هەزار کەس کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیە لەو شەڕەدا ١١٧هەزار کەسی مەدەنی لەوانە ٢٢ هەزار منداڵ، ١٣٠ هەزار و ٥٠٠ نیزامی و میلیشیای سەر بە ڕێژیمی ئەسەد و هەروەها ١٧٠٠ کەس میلیشیاکانی حیزبوڵڵا کوژراون.

"محەممەدی" باسی لەوەش کردووە لانیکەم ٧٠ هەزار نیزامی و میلیشیای سەر بە ڕێژیمی ئێران لە دەسپێکی شەڕی سووریەدا بەشداریان کردووە کە ١٠ هەزار کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژراون.