کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ١٠٠ ڕێبەری جیهان لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە تا ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی بە لەنێوچوونی دارستانەکان بێنن

11:18 - 11 خەزەڵوەر 2721

زیاتر لە ١٠٠ کەس لە ڕێبەرانی جیهان شەوی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن کە هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٣٠ی زایینی بە ڕەوتی لەنێوچوونی دارستانەکان و داخورانی زەوی کۆتایی بێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەوڵدەریی ''ڕۆیتێرز'' ئەو ڕێبەرانە بەڵێنیی ئەوەیان دا کە ١٩ میلیارد دۆلار لە چوارچێوەی بودجەی بەشەکانی گشتی و تایبەتی بۆ سەرمایەگوزاری لە پاراستن و بووژاندنەوەی دارستانەکان تەرخان بکرێت.

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش کە لە ڕەوتی کۆنفڕانسی هەرێمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گلاسکۆ دەر کرا و لە ڕێبەرانی وڵاتانێک لەوانە ''بێرزیل، ئەندۆنێزی، کۆماری دێموکراتیکی کۆنگۆ'' کە وڵاتەکەیان ٨٥ لەسەد لە دارستانەکانی جیهان پێک دێنن پشتیوانی کرا.

بەپێی بەیاننامەی ڕێبەرانی گلاسکۆ لە بابەت دارستان و کەڵکوەرگرتن لە زەوی، زیاتر لە ٣٣ ملیۆن کیلۆمیتری چوارگۆشە لە دارستانەکانی جیهان لەخۆ دەگرێت.

''بوریس جانسۆن'' سەرۆکوەزیرانی بریتانیا وتوویەتی: ''ئێمە ئەو دەرفەتەمان دەبێت کە کۆتایی بە مێژووی دوورودرێژی بەشەرییەت وەکوو زاڵبوون بەسەر سروشت بێنین و لە بەرامبەردا هەوڵی پاراستنی بدەین''.