کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە یەک هێکتار لە دارستانەکانی میراوای سەردەشت لەلایەن شارەوانییەوە تەفروتوونا کران

17:39 - 22 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: چالاکیی پارێزەرانی ژینگە لە حاڵێکدا لە هەر چوار پارێزگای کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ لە پەرەسەندن دایە که لەهەمبەردا ناوەندەکانی رێژیم لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی رێژیمی ئیسلامیدا دەست لە تەفروتوونا کردن هەڵناگرن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شارەوانییەکان لە جیاتیی ئاوەدانی و پاراستنی سامانە سروشتییەکان، بەردەوام لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە تەفروتووناکردن و لەناوبردنی سروشتی کوردستان یاریدەدەر بووە.

8463.jpg


شارەوانیی میراوا بە هاوکاریی ئیداری رێگاوبان و شارسازیی سەردەشت زیاتر لە یەک هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شارەیان تێکڕووخاند و لەناو برد.
بەهۆی ئەو کارەی شارەوانیی میراواوە ٥٠٠ بن داری ئەو ناوچەیە بە ماشێنی تایبەتیی رێگاوبان بڕدراون.
ئەو دارە بڕدراوانەی میراوا لە نزیک ناوچەی پارێزراوی جەنگەڵیدا هەڵکەوتبوون کە لەلایەن شارەوانییەوە لەناو بران.
پێشتر لەوەش لە هەلەشیی کرماشان تەنیا پارکی ئەو شارە لەلایەن شارەوانییەوە لەگەڵ خاک یەکسان کرابوو.