کوردستان میدیا: شەڕی ٨ ساڵەی ئێران وەک یەکێک لە کارەساتبارترین شەڕەکانی چەند دەیەی ڕابردوو دێتە ئەژمار کە خومەینی لە هەوڵدابوو لە ڕێگای کەربەلاوە بڕواتە قودس.
"بییر ڕازاو"، توێژەری فەرانسەوی، ئاماری زیانەكانی شەڕی نێوان ڕێژیمی عێراق و ئێرانی لە شەڕی ٨ ساڵەدا ئاشكرا كرد.
ئەو شەڕە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی دەستی پێکرد و ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی کۆتایی پێهات.
"ڕازاو" لە كتێبێكدا لەژێر ناوی "شەڕی ئێران و عێراق"، كە لە زانكۆی "هاروارد"دا چاپ كراوە، باسی خەسارەتەکانی هەر دوولایەنی کردووە.
بەشێک لەم ئامارە بەم شێوەیە:
زیانەكانی عێراق:
١٦٠ میلیارد دۆلار وەک داهاتی نەوت (٣٥٪)
قەرزی تێچووەکانی شەڕ، ١١٠ میلیارد دۆلار (٢٤٪)
وێرانبوونی ژێرخان، ٩٠ میلیارد دۆلار (٢٠٪)
كڕینی پێداویستیی شەڕ، ٨٠ میلیارد دۆلار (١٨٪)
قەرەبووی خێزانی كوژراو و برینداران، ٩ میلیارد دۆلار (٢٪)
دروستكردنی لوولەی نوێی گواستنەوەی نەوت، سێ میلیارد دۆلار (١٪)
واتە كۆی زیانەكانی عێراق لەو شەڕە، ٤٥٢ میلیارد دۆلار بووە.
زیانەكانی ئێران:
زیان لە داهاتی نەوت، ٣٥٠ میلیارد دۆلار (٥٤٪)
وێرانبوونی ژێرخان، ١٨٠ میلیارد دۆلار (٢٨٪)
زیان لە داهاتی پیشەسازی، ٣٥ میلیارد دۆلار (٥٪)
قەرەبووی خێزانی قوربانی و بریندارانی شەڕ، ٢٥ میلیارد دۆلار (٤٪)
تێچووی كڕینی كەرەستەی سەربازی، ٢٠ میلیارد دۆلار (٣٪)
تێچووی شەڕ، ٢٠ میلیارد دۆلار (٣٪)
هەناردنی نەوت، ١٢ میلیارد دۆلار (٢٪)
زیادەی تێچووی بازرگانیی نەوت، ٣ میلیارد دۆلار (١٪)
واتە كۆی زیانەكان گەیشتووەتە ٦٤٥ میلیارد دۆلاری ئامریکا.