کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانەکانی ورمێ دەفرایەتیی بۆ ڕاگرتنی زیندانییان نەماوە

13:01 - 27 جۆزەردان 2722

"ناسر عەتەباتی" سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ڕێژیم لە پارێژگای ورمێ وتوویەتی، ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠ هەتا ٥٠ کەس حوکمیان زیندانیان بۆ دەر دەکرێت و ڕەوانەی زیندانەکانی ئەو پارێزگایه دەکرێن لە حاڵێکدا دەفرایەتیی زیندانەکان وڵامدەری ئەوە ڕێژەیە لە زیندانییان نییە.

لە ئێستادا بەهۆی ئاماری زۆری زیندانییان دۆخی زیندانەکانا زۆر نالەبارن و لە ئەگەری ئەوەیکە کاربەدەستانی ڕێژیم چارەسەرییەک بۆ ئەو کێشەیە نەدۆزنەوە لە داهاتوودا زیندانییان تووشی کێشە و مەترسیی گیانی دەبنەوە.

لەو نێوانەدا زیندانییانی سیاسی لە هەمووان زیاتر تووشی کێشە دەبن و لەگەڵ زیندانییانی بە تاوانی کوشتن و مادە سڕکەرەکان تێکەڵ دەکرێن.

بەشێکی دیکەی سیاسەتی ڕێژیمی ئێران ئەوەیە کە بە ئەنقەسەت زیندانییان تێکەڵ دەکات هەتا تووشی کێشە بن.