کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زێلێنسکی باڵوێزی ئۆکراینی لە ئێران دەر کرد

18:16 - 4 پووشپەڕ 2722

''وێلادیمێر زێلێنسکی" سەرکۆماری ئۆکراین لە بڕیارێکدا باڵیۆزەکانی ئۆکراینی لە پێنج وڵاتی "گورجستان، ئیسلۆواکی، پورتغال، ئێران و لوبنان" دەر کرد.

بەپێی بڕیارە دەرکراوەکە، ''ئیگۆر دۆلگۆڤ'' لە پۆستی باڵیۆزی ئۆکراین لە گورجستان، ''یوری موشکا'' لە ''ئێسلۆواکی''، ''ئینا ئۆگنیۆتز'' لە پورتغال لەکار دوور خرانەوە.

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زێلێنسکی هەروەها "سێرهی بۆردیلیکا"ی وەک باڵیۆزی ئۆکراین لە ئێران و "ئیگۆر ئوستاشـ"ـی وەک باڵیۆزی ئۆکراین لە لوبنان لەکار لا بردووە.

سەرکۆماری ئۆکراین بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک بخاتە ڕوو، باڵیۆزەکانی لەو پێنج  وڵاتە لە کارەکەی دوور خستوونەتەوە و تەنیا باس لەوە کراوە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی پۆرۆشینکۆدا وەک باڵیۆز دەستنیشان کراون.