کوردستان میدیا: ئاگرتێبەردانی ژینگە و دارستانەکانی زاگرۆس لەم وەرزەشدا بەردەوامە و دووبارە نەیارانی نیشتمان ئاگریان بەر دایە جەستەی زرێبار.
شەوی یەکشەممە، ١ی بەفرانبار، لە ١٠ لایەوە ئاگر بەر درایە زەلکاوەکانی زرێبار و خەسارێکی زۆر بەر ژینگەی ئەم گۆلە گەیشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: "دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ لەم کارەدا دەستیان هەبووە و ویستوویانە چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی مەریوان بەمەوە سەرقاڵ بکەن، تاکوو ئەم کەسانە لە ئەگەری خرۆشانی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری نێیی، نەتوانن لەگەڵ خەڵکدا بن".
وێڕای ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران بە هەموو شێوازێک هەوڵی وێرانکردنی سروشت و ژینگەی کوردستان دەدات، لەم کارە قێزەونەش بۆ هەڵگرتنی سەرنجی خەڵک و چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی لەسەر پرسەکانی ڕۆژ کەڵک وەردەگرێت.