کوردستان میدیا: سازمانی خەباتی کوردستانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشی مووشەکی و هەوایی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێرانی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات مەحکووم کرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی
به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌مڕۆ به‌یانی ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ ناوه‌ند و بنکه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسیی هه‌ر دوو لایه‌نی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌وتنه بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران. به‌داخه‌وه به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و کادر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر دوو لایه‌نه‌که شه‌هید و برینداربوون.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، وێڕای مه‌حکوومکردنی توندی ئه‌و په‌لاماره دژهئینسانیه، له لایه‌ن ڕێژیمی ئاخوندیه‌وه، داوا له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و دانیشتوانی شاری سه‌ربه‌رزی کۆیه به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین که به‌هانایی برینداربوانهوه بێن. داوا له هه‌موو ناوه‌ند و ڕه‌هه‌نده سیاسیه‌کانی کوردستانی و جیهانی ده‌که‌ین که له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و په‌لاماره دژه ئینسانیه بێده‌نگ نه‌بن و ڕێژیمی ئاخوندی به‌تونترین شێوه مه‌حکوم بکه‌ن.
سازمانی خه‌باتی کوردستان وێڕای هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکار و سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزبی دیموکرات له هه‌مبه‌ر شه‌هیده‌کانی ئه‌و په‌لاماره هیوایی چاکبونه‌وه و زوو چاره‌سه‌ری بۆ برینداره‌کان ده‌خوازێ و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ئاماده‌یی خۆیی بۆ هه‌رجۆره هاوکاریه‌ک که خزمه‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی ئه‌و هێرشهبکا ده‌رده‌بڕێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نیوەرۆی ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ به‌رامبه‌ر به ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧