کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

10:08 - 23 خەزەڵوەر 2726

تەیب ڕۆستەمی، کۆڵبەری تەمەن ۳۴ ساڵی خەڵکی شاری بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ و لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ۲۳ی خەزەڵوەر، تەیب ڕۆستەمی، کۆڵبەری تەمەن ۳۴ ساڵ و خەڵکی بانە، لە سنووری «سوورکێو»ی سەر بەم شارە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە، ئەم کۆڵبەرەیان کردووەتە ئامانج و کوشتوویانە.

ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و هاوژینەکەشی ئێستا دووگیانە.