لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا هەتا کۆتایی ئەمساڵ بەشێوەی نێونجی نزیکەی دوو میتر بە بارستایی ٩٠ ملیۆن میتری سێجا و ساڵانە ١٠ سانتیمیتر بەرانبەر بە بارستایی نزیکەی ٤ ملیۆن میتری سێجا لە بەرزایی و بارستایی ئاوەکانی ژێر زەوی کەم دەبێتەوە.
"داریوش حەسەن نژاد" بەڕێوەبەری گشتیی شیرکەتی ئاوی پارێزگای "لوڕستان" وتویەتی: "زۆرترین ڕێژەی کەمبوونەوەی ئاوەکانی ژێرزەوی سەر بە "کووهدەشت" و "ڕوومشکانـ"ـە.
ناوبراو باسی لەوە کردووە ڕێژەی بەکارهێنانی ئاوەکانی سەرزەوی بۆ فەزای سەوز و کشتوکاڵ ٥٠٨ ملیۆن میتری سێ جایە لەحاڵێکدا ڕێژەی بەکارهێنانی ئاوەکانی ژێرزەوی ٦٦٤ ملیۆن میتری سێجایە.
لە ئێستاوە بە بەرنامە؛ ئاوەکانی ناوچە پڕ ئاوەكانی كوردستان بو تونێل و بەلاڕێدابردنی ڕووبارەكان بەرەو ناوەندی ئێران ڕادەگوێزرێن.