کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵانە ١٧٠ هەزار هەڵکەوتە، ئێران جێدەهێڵن

12:54 - 28 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ساڵانە ١٧٠ هەزار هەڵکەوتە، بەهۆی نەبوونی کار و داهاتوویەکی گەش، ئێران جێدەهێڵن.

بەپێی ئامارەکان، سەبارەت بە هەڵاتنی مێشکەکان، ساڵانە لە ئێراندا زیاتر لە ١٧٠ هەزار هەڵکەوتە یاخود بلیمەت، بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوایی کۆچ دەکەن.

بەپێی ئاماری ڕێژیم، زیاتر لە ١.٥ ملیۆن کەس ناوی خۆیان لە ڕیزی کۆچکردن بۆ کانادا تۆمار کردووە.

هەروەها  زیاتر لە ٩٠ لەسەدی ئەو قوتابییانەی بۆ تەواوکردنی خوێندن بۆ ئامریکا دەڕۆن، لەو وڵاتەدا دەمێننەوە.

خراپیی دۆخی ئابووری، بێکاری و بێهیوابوون لە داهاتووییەکی گەش و گونجاو لە ئێراندا، دەتوانرێت بە هۆکاری کۆچی هەڵکەوتەکان لە ئێراندا پێناسە بکرێت. لە ئێستادا و بەتایبەتی دوای وەگەڕخرانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیم، شاهیدی داڕمانی زیاتری ئابووریی ئێرانین و ڕۆژ بە ڕۆژ هەلی کار لە ئێراندا، بەهۆی داخرانی شیرکەت و کۆمپانیاکان، کەم دەبێتەوە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویدا، ئاماری بێکاری ٧٠ لەسەدی تێپەڕاندووە.