کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵانە ١٨ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن

11:30 - 24 جۆزەردان 2722

"جەحفەر میعادفەر" سەرۆکی ڕێکخراوی ئوڕژانسی ئێران باسی لەوە کردووە کە ساڵانە ١٨ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن کە زۆربەیان تەمەنیان لەنێوان ١٥ هەتا ١٤ ساڵدایە.

هەروەها ڕێژەی زیانە مادییەکانی ئەو بەشە ساڵانە نزیکەی ١٤ میلیارد دۆلار بەراورد کراوە.

"میعادفەر" ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردان لەو پەیوەندییەدا وتوویەتی: "لە بابەت ڕووداوی چاوەڕواننەکراو، لە کۆی ٤١ ڕووداوی دنیا نزیک ٣١ ڕووداو لە ئێران ڕوو دەدەن کە با و بۆران، لافاو، بوومەلەرزە، هەورەبرووسکە و ڕووداوی هاتوچۆ لە گرینگترین ڕووداوەکان دێنبە ئەژمار".

ئەو قسانەی ناوبراو لە حاڵێکدان کە ڕۆژانە چەندین هەواڵی ڕووداوی هاتوچۆ و گیانلەدەستدانی خەڵکی کوردستان بەهۆی خراپی و نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگاوبان لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیمەوە، بڵاو دەبنەوە.