کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵڕۆژی لەدایکبوونی د. سەعید شەرەفکەندی بەرز ڕاگیرا

12:41 - 22 بەفرانبار 2721

ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان بەبۆنەی ٨٤ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دوکتور "سەعید شەرەفکەندی" ڕێبەری هەرگیز نەمری کورد و سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکرات، جێژنیان گرت و ئەو ڕۆژەیان بەرز نرخاند.

پێشمەرگەکانی شار بە دانانی ئاڵای کوردستان و وێنەی ڕێبەرانی شەهید و وێنەی دوکتور "سەعید شەرەفکەندی"، یاد و ناوی ئەو ڕێبەرەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

د. سەعید شەرەفکەندی ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٣١٦ی هەتاوی لە گوندی "تەرەغە"ی سەر بە شاری بۆکان لەدایک بووە و ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٧١ی هەتاوی لە ڕێستورانتی "مێکونووس" لە بێرلینی ئاڵمان لەلایەن تێرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە تێرۆر کرا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بوو.