کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی گەنم لە ئێراندا ٥٠ لەسەد دادەبەزێت

17:28 - 12 خەزەڵوەر 2720

بەرپرسێکی پیشەی کشتوکاڵی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی بەپێی ئەو سەردانانەی کە لە ئەنبارەکانی کوودی شیمیایی بوومانە بەهیچ شێوەیەک بارودۆخەکە باش نییە و تەنانەت یەک فەردە کوودی فۆسفات و پتاس لە ئەنبارەکاندا بوونی نییە".

"محەممەد شەفیع‌زادە" سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەی کشتوکاڵی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی؛ "کاتێک لە بەتاڵبوونی ئەنبارەکان پرسیارم کردووە هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە وەرزێڕان کوودی شیمیایی ناکڕن".

ناوبراو باسی لەوە کردووە "بەداخەوە لە دۆخی ئێستادا ناتوانین لە بەرهەرمهێنانی گەنمدا بگەینە ئاستی خۆبژێوی".

"شەفیع‌زادە" هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەر زەوییەکانمان کوودی لێ نەدرێت ئەوا پێ دەچێت بەرهەمهێنانی گەنم بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر لە ٥٠ لەسەد داببەزێت.