![](/content/upload/1/root/50192_w920.jpg)
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، کاتژمێر ٨ی بەیانی، ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە قوتابخانەی بنەڕەتیی "ڕۆژهەڵات" لە کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دەستی پێ کرد.
ڕێوڕەسمی کرانەوەی ساڵی نوێی خوێندن بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ''ئەی ڕەقیب'' و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە بەشداریی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە کۆیە، بەڕێوەبەر و مامۆستایان و کارمەندانی قوتابخانە بەڕێوە چوو.
لە ڕێوڕەسمەدا مامۆستا ''نەبەز'' بەڕێوەبەری قوتابخانەی "ڕۆژهەڵات" چەند وتە و ڕێنمایی پێشکەش بە قۆتابییان کرد.
دواتر شیرینی بە سەر مامۆستایان و قوتابییان دابەشکرا و پاشان قوتابیان بە ڕیز چوونە ناو پۆلەکانی خوێندن .