کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە چوار هەزار پزیشک داخوازی کۆچکردن لە ئێران بوونە

13:02 - 16 خاکەلێوه 2722

"ڕەزا لاری پوور" وتەبێژی ڕێکخراوی نیزامی پزیشکیی ڕێژیم وتوویەتی، لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا نزیک بە چوار هەزار پزیشک خوازیاری "گودستادینگ" بۆ کۆچکردنیان بۆ وڵاتانی دیکە بوونە.

بە وتەی ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی داواکاریی پزیشکان بۆ کۆچکردن لە بەرزترین ئاستدا بووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نیزامی پزیشکیی ڕێژیم، لە ساڵەکانی ٩٢ و ٩٣دا ڕێژەی داواکاریی پزیشکان بۆ "گودستادینگ" زۆر لە خوارەوە بووە بە جۆریک کە نەگەیشتووەتە ٦٠٠ کەس.

داواکاریی پزیشکان بۆ کۆچکردن تەنیا پزیشکانی لاو ناگرێتەوە بەڵکوو تەواوی گرووپەکانی تەمەنی لەخۆ دەگرێت.

"گودستادینگ" یان هەوڵ بۆ پەیداکردنی کاری باشتر بۆ ئەو کەسانەی کە داخوازی کار لە وڵاتانی دیکەن، دەر دەکرێت.

کەمیی پزیشک لە ئێران لە ئاستێکی بەرزدایە و بەرپرسانی ڕێژیم بە جێگای ئەوەیکە ئەو کێشە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن بە زیادکردنی دەفرایەتیی وەرگرتنی خوێندکاری ڕشتەی پزیشکی لە زانکۆکان بە نیازە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.