![](/weney-mallperr/12391.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندازیارێکی ئێرانی بە تۆمەتی بەڕێکردنی زانیاریی مەحرەمانە و هەستیار لە بارەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری نیزامیی ئامریکا بۆ ڕێژیمی ئێران، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو.
ئەندازیارێکی ئێرانی بە ناوی موزەفەر خەزاعی، بە تۆمەتی بەڕێکردنی زانیاریی مەحرەمانە و هەستیار لەبارەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئامریکایی بۆ ئێران و پێشێلکردنی یاسای کۆنتڕۆڵی هەناردەکردنی چەکوچۆڵ، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
ئەو ئەندازیارە ڕۆژێ سێشەممە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەو حوکمەی بۆ بڕاوەتەوە و لە حوکمەکەیدا هاتووە کە ناوبراو زانیاریی هەستیار و مەحرەمانەی فەننی لەبارەی مۆتۆڕی فڕۆکەی شەڕکەری اف ٣٥ و اف ٢٢ی بۆ چەندین زانکۆ و ناوەندی لێکۆڵینەوە ناردووە.
موزەفەر خەزاعی، پێشتریش لە دادگای فێدڕاڵی شاری هاتفۆرد بە تۆمەتی پێشێلکردن یاسای کۆنتڕۆڵی هەناردەکردنی چەکوچۆل، بە تاوانبار ناسرا و سەردۆزگەر ناوبراوی بە توندترین سزا مەحکووم کرد.
خەزاعی ساڵی ٢٠٠٩ی زایینیش زانیاریی مەحرەمانەی لە ڕێگای ئیمەیلەوە بۆ کەسانێکی سەر بە ڕێژیم ناردبووەوە کە دواتر مەئموورانی ئەمنییەتیی ئامریکا دوای چەندین مانگ چاودێری لەسەر ناوبراو، ساڵی ٢٠١٤ی زایینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لیبێرتی ئامریکا، لە کاتێکدا کە دەیهەویست بڕواتە وڵاتی ئاڵمان و دواتریش بگەڕێتەوە بۆ ئێران، دەستبەسەر کرا.
دوای پەسندکرانی چەندین گەمارۆی ئابووری و بڕیارنامەی نێونەتەوەیی دژی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو ڕێژیمە، ژمارەیەک لە بانک، شیرکەت، بازرگانان و ...هتد، لە لایەن ئامریکاوە جەریمە و سزای قورسیان بۆ بڕاوەتەوە.