![](/weney-mallperr/11294.jpg)
کوردستان میدیا: خوێندەوارانی خوێندنگای سەرەتایی پێشەوا لە سلێمانی بە جل‌وبەرگێکی تایبەت کە وێنەی قازی مەحەممەدی لە سەر نەخشینداراوە، بۆ خوێندنگا دەچن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی خوێندنگای سەرەتایی پێشەوا کە لە خوێندنگا هەڵکەوتوەکانی شاری سلێمانی، بە سەر جلوبەرگی یەکدەستی خوێندەواران وێنەی پێشەوا قازی مەحەممەدیان نەخشاندووە.
سامان ساڵح کەریم، بەرپرسی خوێندنگای سەرەتایی پێشەوا لە پێوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا رایگەیاند خوێندەوارانی ئەم خوێندنگایە کە لە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٣ زایینی بەم لاوە بەو جل‌وبەرگەوە لە سەر پۆلەکان ئامادە دەبن.
سامان سالح لە درێژەدا ئاماژەی بە کەسایەتیی گەورەی قازی محەممەد کرد و وتی کە بەڕێوەبەرانی خوێندنگای پێشەوا بە مەبەستی رێزدانان بۆ قازی مەحمەد، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بۆ ئەم هەوڵە دڕوانن.
کاوە، باوکی یەکێک لە خوێندەوارانی خوێندنگای پێشەوا بە ناوی شانیا، هەر لەم پێوەندییەدا، نەخشاندنی وێنەی قازی محەممەد بە سەر جلوبەرگی تایبەتی منداڵەکەی بەرز نرخاند و وتی: رۆژانە ٤ کاتژمێر وێنەی قازی محەممەد بە سەر دڵی کچەکەم دەنەخشێ و ئەوە جێی شانازیە بۆم.
خوێندنگای پێشەوا، ساڵی ١٩٨٨ لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و لە گەرەکی برانان (رعایە)ی ئەم شارە دامەزراوە.
![11293.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/11293.jpg)
بەشێک لە ژیاننامەی پێشەوا قازی محەممەد
قازی محه‌ممه‌د کوڕی قازی عه‌لی و کوڕه‌زای میرزا قاسمی قازی، له‌بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٢٧٩ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به‌ساڵی ١٩٠٠ی زایینی، له‌شاری مه‌هاباد، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌فه‌رهه‌نگ، چاوی به‌ژیان هه‌ڵێنا. قازی محه‌ممه‌د له‌ته‌مه‌نی ٧ ساڵیدا ده‌نێردرێته‌به‌ر خوێندن و پاش خوێندنی زمانی فارسی، له‌گه‌ڵ زانسته جۆراوجۆره‌کانی ئایین، فه‌لسه‌فه، وێژه‌و عه‌ره‌بی، له به‌ر ده‌ستی مامۆستایان و زانستڤانانی گه‌وره‌ی شاری مه‌هاباد، ئاشنا ده‌بێت و پله‌کانی گه‌شه و پێشڤه‌چوون به‌خێرایی ده‌بڕێت. قازی محەممەد هێشا لاوێکی تازه‌پێگه‌یشتوو بوو که شاره‌زایی ته‌واوی له زانسته باوه‌کانی سه‌رده‌می خۆیدا هه‌بوو.
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له پاش کۆچی دوایی باوکی ده‌بێته قازیی شاری مه‌هاباد و له کاره‌کانیدا زیاتر گرینگیی به کاروباری خوێندن و فێرکردن و هاندانی خه‌ڵک بۆ لای زانست داوه‌و دواتر له‌ساڵی ١٩٤١ ده‌بێته به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌وقافی شاری مه‌هاباد و هه‌ر له‌ماوه‌ی به‌رپرسایه‌تییدا یه‌که‌م قوتابخانه‌بۆ کچان داده‌مه‌زرێنێت.
پێشه‌وا قازی به‌ناوی نهێنیی بینایی ده‌بێته‌ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک و پاشان هه‌ر به پێشنیاری پێشه‌وا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سه‌ر بنه‌ما ته‌شکیلاتییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له رێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی داده‌مه‌زرێت و له یه‌که‌م کۆنگره‌ی حیزب، به‌رنامه‌ی پێشنیار کراوی قازی په‌سند ده‌بێ و خۆیشی وه‌ک رێبه‌ری حیزب هه‌ڵده‌بژێردرێ. پاش ماوه‌یه‌کی کورت (٥ مانگ و ٧ رۆژ) له رێکه‌وتی ٢ی رێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ، یه‌که‌م کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وای کورد ــ قازی محه‌ممه‌د ــ له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان راگه‌یاندرا و قازی محه‌ممه‌د، رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌بێت به سه‌رکۆماری کۆماری کوردستان.
به‌هاتنی ئه‌رتشی شا بۆ کوردستان له‌رێکه‌وتی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، کۆتایی به‌ته‌مه‌نی پڕ به‌رهه‌می کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستان هات و پاش چه‌ند رۆژ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی کۆمار ده‌سبه‌سه‌ر کران.
دادگایی کردنی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له‌به‌فرانباری ١٣٢٥ی هه‌تاوی به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌ستی پێ‌کرد. پێشه‌وا قازی له‌دادگا فه‌رمایشییه‌کانی رێژیمی شادا به‌وره‌وه‌و زۆر ئازایانه‌به‌رگریی له‌خۆی و کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌ی کرد و کاربه‌ده‌ستان نیزامیی دادگا هه‌وڵی زۆریان دا که‌قازی محه‌ممه‌د بێننه‌سه‌ر ئه‌و بـڕوایه‌که‌په‌شیمانی خۆی رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام پێشه‌وا قازی ئازایانه‌دادگا فه‌رمایشییه‌کان به‌چۆکدا هێنا.
رێکه‌وتی ٣ی رێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی له‌به‌ناو دادگاکانی رێژیمی شاهه‌نشاهیداحوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و له‌به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له‌مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که‌کۆماری تێدا راگه‌یه‌ندرابوو، لە سێدارە دران.

![11291.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/11291.jpg)

ژمارەیەک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنەڕەتیی پێشەوا