![](/weney-mallperr/13335.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ دانمارک، سمینارێکی بۆ حەسەن شەرەفی، جێگری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە وڵاتی دانمارک سمینارێک بۆ جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران حەسەن شەرەفی بەڕێوە چوو.
ئەو سمینارە بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و کەسایەتییە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.
حەسەن شەرەفی لەو سمینارەدا، پاش ئاماژەیەکی کورت بە نزیک بوونەوە لە ٢ی ڕێبەندان و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە، باسێکی چەند تەوەریی لە پێوەندی لەگەڵ وەزعی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەتی بارودۆخی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و سیاسەتە دژە مرۆڤییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەڵوێستی حیزب بەرانبەر بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی مانگی داهاتوودا، بە تێروتەسەلی پێشکەش کرد.
لە کۆتاییدا بەشداربووانی سمینارەکە پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو.

![13336.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13336.jpg)