کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سندوقی نێونەتەوەیی دراو: شەڕی ئۆکراین کاریگەری لەسەر دابینکردنی خۆراکییەکان لە ئێران نەبووە

13:25 - 9 بانەمەڕ 2722

بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیای ناوەندیی سندوقی نێونەتەوەیی دراو وتوویەتی شەڕی ئۆکراین کاریگەرییەکی لەسەر دابینکردنی شتومەکی خۆراکی لە وڵاتانێکی وەکوو ئێران و عێراق نەبووە.

''جهاد ئازوەر'' لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی ''دەنگی ئامریکا'' وتوویەتی: '' زۆرترین وڵاتانێک کە لەو نێوانەدا زیانیان پیگەیشتووە، وڵاتانێک بوونە کە داهاتی کەم و دۆخێکی لاوازیان هەبووە کە دەفەرایەتی ئەنبارەکانی خۆراکیان لە خوارەوەیە و پێویستییەکی زۆریان بە گەنم هەیە، بەڵام ئێران و عێراق لەبەرگرەوەی ئەو وڵاتانە نین.

ناوبراو وتوویەتی کە ئێران و عێراق بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەتوانن پێداویستیی گەنم و خورادەمەنی دیکە دابین بکەن.

قسەکانی ئەو بەرپرسەی سندوقی نێونەتەوەیی دراو لە حاڵێکدایە کە هێندێک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران وتبوویان هۆکاری گرانییەکان لە ئێران شەڕی ڕووسیە و "ئۆکرایـ"ـنە.

''کاوە زەرگەران'' سەرۆکی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵی ڕێژیمی ئێران لە مانگی خاکەلێوە لە بابەت دابینکردنی دانەوێڵە بۆ خەڵکی ئێران وتبووی، بەهۆی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین دابینکردنی گەنم لە ئێران دژاوە بووە و بە تێچوویەکی زۆر ئەنجام دەدرێت.