کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان لە سیستان و بەلووچستان داخرا

18:55 - 15 گەلاوێژ 2721

"محەممەد هادی مەرعەشی" جێگری ئەمنییەتیی ئینتیزامیی پارێزگاری "سیستان و بەلووچستان" وتوویەتی: "سنووری ئێران و ئەفغانستان لە ناوچەی "میلەکـ"ـی "سیستان و بەلووچستان بەهۆی بەردوامبوونی شەڕ لە وڵاتی ئەفغانستان و دەرگیرییەکان لە شاری زەرنج لە ویلایەتی نیمرووز کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای سیستان و بەلووچستان داخراوە".

ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ، شاری "زەرنج" بەشێکی زۆری لەلایەن گرووپی تاڵەبان کۆنتڕۆڵ کرابوو کە دواتر پاشەکشە بە تاڵبان کرا.

لە ئێستادا هێزەکانی ئەرتش و سنوورپارێزانی ڕێژیم ئامادەباشن و چاودێریی بە سەر سنوورەکاندا دەکەن.

سەدان کەس لە خەڵکی ویلایەتی "نیمرووز"ی ئەفغانستان بەهۆی شەڕهەڵاتوونەتە سنوورەکانی ئێران کە نیگەرانی ڕێژیمی ئێرانی لێ کەوتووەتەوە. هەروەها ٢٧٠ کامیۆنی ئێرانی کە لە وڵاتی ئەفغانستان بوونه گەڕێندراونەتەوە ئێران.