ئەندامان، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە "سنە" و "مەهاباد"، بۆ یادکردنەوەی دوکتور "قاسملوو"ی مەزن، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات و قوتابییە بەئەمەگەکانی دوکتور "قاسملوو" لە سنەی خوێناوی، بۆ یادی شەهید دوکتور "قاسملوو"، کۆڵان و شەقامەکانی شاریان بە وێنە و پوستێر و تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ ڕازاندەوە.
ئەو شوێنانەی سنە کە تێیدا چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووە، بریتین لە: "گەڕەکەکانی فەرەح، چوارباخ، قشڵاخ، فەرەجە، مێعراج، نایسەر و شەهرەکی نوور".
هەروەها لە "مەهاباد" و ناوچەی شاروێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکی و بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری پەیوەندیدار بە ٢٢ی پووشپەڕەوە، یادی ڕێبەری نەمریان بەرز ڕاگرت.
لە ئاوایی "لەجـ"ـی شاروێرانی مەهاباد، قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی دوکتور "قاسملوو"ی نەمر، وەفاداریی خۆیان بە ڕێباز و ئامانجەکانی ئەو ڕێبەرە مەزنە نیشان دا.