کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تیک به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێک به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ کرا.
له‌م دانیشتنه‌دا به‌ڕێز مسته‌فا هیجری له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی ناوچه، ئێران و دۆزی کورد چه‌ند باسێکی پێشکه‌ش کرد.
کێشه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاکامی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه‌یه پرسگه‌لێک بوون که له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی هه‌ردوو لاوه ئاڵوگۆڕی بیروڕای له‌سه‌ر کرا.
هه‌روه‌ها گرینگی نه‌دانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به هه‌وڵی وڵاتانی رۆژئاوایی و ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ناوکیی ئه‌و رێژیمه و که‌ڵک وه‌رگرتنی رێژیم له دانووستان له‌مه‌ڕ به‌ده‌ست هێنانی کات بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستی تایبەتیی خۆی، هه‌ڵسه‌نگێندرا و هەر دوو لا له‌سه‌ر بێ‌ئاکام بوونی دانووسانی داهاتوو که بڕیاره له موسکۆ پێته‌ختی رووسیه ئه‌نجام بدرێت، هاوڕا بوون.
له درێژه‌ی ئه‌م باسانه‌دا کێشه‌ی گه‌مارۆی ئابووریی رێژیمی ئێران و شوێندانه‌ریی ئه‌و گه‌مارۆیانه له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئابووریی ئێران و به‌تایبه‌ت فرۆشی نه‌وتی ئێران و زیاتر بوونی گوشاره‌کان بۆ سه‌ر ئێران له‌و پێوه‌ندییه‌دا تاوتوێ کرا.
پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران، ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتان هاریکاریی رێژیمه دیکتاتۆر و پاوانخوازه‌کانی وه‌کوو رێژیمی سووریه، هه‌روه‌ها تێکڕووخانی ئه‌و رێژیمه و سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، پرسگه‌لێک بوون که زیاتر تیشکیان خرایه سه‌ر و له‌سه‌ریان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
له دریژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، له‌سه‌ر خه‌باتی گه‌لانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیخوازانه‌ی ئێران چه‌ند وته‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد و له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به چالاک‌تر کردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ کرد و له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ توانیی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌کوو نوێنه‌ری به‌رچاوی به‌شێک له گه‌لانی ئێران، پاڵپشتێکی به‌هێز بێت بۆ به‌ره‌و پێش بردنی پرۆسه‌ی دێمۆکراسی له ئێران و رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕێت و بەڕێزیان له‌سه‌ر چالاک‌تر بوونی ئه‌و کۆنگره‌یه پێداگریی کرده‌وه.
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب، له درێژه‌ی باسه‌که‌یاندا له‌سه‌ر دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئێران دوا و وه‌کوو نموونه‌ش کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی دوو ساڵی رابردووی ئوپۆزسیۆنی ئێران و کوردستانی به کاریگه‌ر و رۆڵی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ی به‌رز نرخاند.
به‌ڕێز هیجری له کۆتایی باسه‌که‌یاندا له‌سه‌ر به‌رینتر کردنی مه‌یدانی کار و تێکۆشانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان پێداگریی کرده‌وه.
پاشان به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری کۆمه‌ڵه روانین و بۆچوونه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه خسته به‌ر باس له‌سه‌ر پێویستیی خوێندنه‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو پێ‌داگر بوو.
به‌ڕێز موهته‌دی، هه‌وڵه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی له‌مه‌ڕ که‌م کردنه‌وه‌ی زه‌خت و گوشاره‌کانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر خۆی به سه‌رنه‌که‌وتوو زانی و گوتی: رێژیم له‌و پێوه‌ندییه‌دا له ئامانجه‌کانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و نه‌یتوانیوه له قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌کان ده‌رباز ببێت.
ناوبراو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریه، ئاڵوگۆڕی سیاسیی له سووریه و گرینگی دان به خه‌باتی نێوخۆیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان، له‌مه‌ڕ خێراتر بوونی ره‌وتی ئاڵوگۆڕ له‌و وڵاته به گرینگ له قه‌ڵه‌م دا.