کوردستان میدیا

دووشەممه 23ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌قز له‌نێوان کۆرۆنا و برسییه‌تیدا

16:29 - 28 رەشەمه 2719

ئاماری‌ تووشبووانی‌ شاری‌ سه‌قز به‌ ویرووسی‌ کۆرۆنا هێڵی سووری‌ تێپه‌ڕاندووه ‌‌و خه‌ڵكێكی‌ زۆر تووشی ئەو نەخۆشییە بوونه به‌ جۆرێک چیتر نه‌خۆشخانه‌كانی‌ سه‌قز كه‌س وه‌رناگرن ‌و هیچ جێگا‌و ئیمكاناتێكیان بۆ چاره‌سه‌ریی‌ ئه‌و نه‌خۆشیییه‌ نییه‌.

یەکێک لە دوكتورەکانی سەقز که نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێ‌ به ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕایگه‌یاند؛ ئاماری‌ چه‌ند ڕۆژ پێش ١٢٣ تووشبووه‌ كه‌ ٦١ كه‌سیان حاڵیان خراپ ‌و ٥١ كه‌سیش خەوێندراون‌. به‌ڵام له‌و ٦١ كه‌سه‌ بۆ زیاتر له‌ ١٠ كه‌سیان ئیتر هیچ هیوا و هومێدێک نییه‌.

ئێستا كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره ‌‌و جیددی‌ له‌ سه‌قز دروست بووه‌ ئه‌ویش نه‌بوونی‌ نان له‌سه‌ر سفره‌یه‌.

 به‌هۆی‌ ئه‌وه‌یکه‌ چه‌ندین ڕۆژه‌ كه‌ دووكان ‌و بازاڕ به‌ستراوه‌‌ و ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ هیچ كار و كاسبییه‌ک له‌ سه‌قز نه‌ماوه‌.

خه‌ڵكی‌ كوردستان‌ و به‌ تایبه‌ت شاری سه‌قز بەهۆی کۆرۆناوە لە ماڵەکانیان نایەنە دەرێ ئەوەش بووەتە هۆی کێشە بۆ بژیوی خەڵک و بنەماڵەکان تووشی کێشە بوونە.