کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سواڵکەری لە کوردستان پەرەی سەندووە

12:39 - 10 خەزەڵوەر 2720

جێگیرنەبوونی دۆخی ئابووری لە کوردستان و ئێران چەندین کردەوەی دزێوی وەک دزیکردن، لەشفرۆشی، تەڵاق، تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و بەتایبەت سواڵکەری زۆر زیاتر بووە.

بەهۆی گرانی و خراپبوونی دۆخی ئابووریی خەڵک دیاردەی دزێوی سواڵکەری، لەنێو شار و ڕێگای چوونە ژوورەوەی شارەکانی کوردستان کەسانێکی زۆر دەبینرێن کە خەریکی سواڵکردنن یان لەنێو زبڵدانەکاندا بە شوێن پاروویەک ناندا سەرگەردانن.

پەرەسەندنی ئەو جۆرە دیاردەیە سیمای شارەکانی تێک داوە و خەڵکی بێزار و تووڕە کردووە؛ بەپێی قسەی چەند هاووڵاتییەک جاری وا هەیە لە یەک شەقامدا پێنج شەش سواڵکەر پێش بەخەڵک دەگرن.