کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی دیشی ماهوارە لە رۆژی عاشوورادا، داهێنانی نوێی سپای پاسداران

12:53 - 6 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەمین جار و هاوکات لەگەڵ رۆژی عاشوورا مەراسمێکی نوێی لەژێر ناوی جێژنی مەرگی ماهوارە بەڕێوە برد.
ئەو رێوڕەسمە رێکەوتی ٥‌ی سەرماوەز لە شاری گوهەران لە پارێزگای هورموزگان لەلایەن سپای پاسدارانەوە بەڕێوە چوو.
ماڵپەڕی دیگربان بڵاوی کردەوە، لەو مەراسمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە دیشی ماهوارەی هاووڵاتییان لە ئاگردا سووتێندران.
سپای پاسدارن ئامانج لەو کارەی دوور کەوتنەوە و دەربڕینی رق و قین لە ماهوارەی راگەیاندووە.
ئەو هەوڵەی سپای پاسدارن لەحاڵێک دایە کە ئیستا ماهوارە لە سەرجەم دونیادا بۆتە بەشێک لە ئیمکاناتی ژیانی هاووڵاتیان و هەروەها بە وەرگر (گیرندە) و نێرەر (فرستندە)یەکی گرینگ بۆ سەرجەم وڵاتان ئەژمار دەکرێت.
بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان لە هەوڵی ئەوەدان کە کەرەسەی باشتری ماهوارەیی بە مەبەستی خزمەتگوزرایی هاووڵاتییان بەرهەم بهێنن.
لەو پێوەندییەشدا رێژیمی ئێران بە بەردەوامی دەستی بە کۆ کردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتیان کردووە و زۆر جاریش بە شێوەی نایاسایی دەچنە سەربانی ماڵەکان و دیشەکانیان لێ زەوت دەکەن.