کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووریە/ ئاماری کوژراوانی یەک مانگی زیندانییان بەهۆی ئەشکەنجەوە

16:02 - 19 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ١٧٦ کەس بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە لە سووریە کوژراون.
تۆڕی مافی مرۆڤی سووریە رایگەیاند: تەنیا لە مانگی مارسی ٢٠١٤ی زایینیدا ١٧٦ هاووڵاتیی سووری بەهۆی ئەشکەنجە هێزەکانی رێژیمەوە لە زیندانەکانی سووریەدا کوژراون.
ئەو تۆڕە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە لە هەندێک لە مانگەکاندا ٥٠٠ گیراوی زیندانەکانی ئەو رێژیمە گیانیان لە دەست دەدەن، بەڵام ئەم مانگە (مانگی مارس) ١٧٦ کەس بەهۆی ئەشکەنجەوە لە زیندانەکانی رێژیمی بەعسی سووریە گیانیان لە دەست داوە.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی سووریە، لە نێو ئەو کوژراوانەدا ژن و منداڵیش دەبینرێن کە بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئەسەدەوە گیانیان لە دەست داوە.