کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوید، لە شاری ستۆکهۆڵم، لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیوعی کوردستان بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی ستۆکهۆڵمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوید، بە سەرپەرستیی ئازاد ئەمینی لە رێوڕەسمی ٨١مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیوعی کوردستان کە لەلایەن دەستەی بە بەڕێوەبەری ئەو حیزبە لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو، بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا، پەیامی پێرۆزبایی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرا و لە پەیامەکەدا، پێداگری لەسەر درێژەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو رێکخراو و هاوکاریی زیاتر بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی گەلی کورد کرابوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لایەنە سیاسییە کوردستانی، عێراقی و سویدییەکان بە فەرمی بانگهێشتی ئەو رێوڕەسمە کرابوون.
گادر.د