کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سویس/ كۆبوونەوەی نیوان چەند لایەنی سیاسی لە سەر داوای نوینەرایەتی ھەریمی كوردستان

15:08 - 5 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: لە سەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سویس کۆبوونەوەیەک لە نێوان چەند لایەنی سیاسی پێکهات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕیكەوتی ٤ی ڕەشەمە لە سەر بانگھیشتی نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان لە وڵاتی سویس كۆبوونەوەیەک بۆ بەرپرسی چەندین لایەنی سیاسی كوردستانی بە بەشداریی كەماڵ بوركای سكرتێری پێشووی ھاک پارتی (HAK_PAR) و د. فەوزی قەدوور نوێنەری ھەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.

سەرتا لە لایەن نوێنەری ھەرێمی کوردستان ئامانجی كۆبوونەوەكە بۆ بەشداران خرایە ڕوو و بەدوای ئەوەدا كەماڵ بوركای باسێكی وردی لە سەر دۆخی كوردستان بە گشتی و باكووری كوردستان بەتایبەتی پێشكەشی بەشداران كرد.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكە دا كامران ڕەسوڵی بەرپرسی كۆمیتەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ـ سویسی باسێكی وردیی پێشكەشی بەشداران كرد.

ڕەسوڵی لە سەرەتای قسەكانیدا ئاماژەی بە دۆخی كوردستانی ڕۆژھەڵات و ھەڵوسیت و سیاسەتەكانی حیزبی دێموکراتی كوردستانی ئێران کرد.

ناوبراو لە دریژەی قسەكانیدا تیشكی خستە سەر ھەڵبژاردنەكانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران كە بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو بەڕێوە بچیت و ھەڵویستی فەرمی حیزبی دێموكراتی بۆ بەشداران ڕوون كردوەوە لە تەوەریكی دیكە باسەكەیدا ئاماژەی بە دەستێوەردانەكانی ڕێژیمی ئیسلامی لە باشووری كوردستان کرد و داوای كرد كە ھێز و لایەنەكانی باشووری كوردستان بە ھۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بكەن و ئیزن بە ڕێژیمی ئیران نەدەن كە لە كاروباری ناوخۆی ھەرێمی كوردستاندا دەستێوەردان بكات.

لەو کۆبوونەوەیەدا، ڕەخنە و نیگەرانیی كوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لەمەڕ شێوەی پێشوازی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان لە كاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و ھەروەھا كردنەوەی سەنتەریكی ڕۆشنبیری بە ناوی خومەیەنی لە كەركووک بە نۆینەری ھەریمی كوردستان گەیاند.
ھەر لەو كۆبوونەوەیە دا ھەریەك لە نوینەرانی ھیز و لایەن سیاسیەكان لە سەر پارچەكانی كوردستان باسیان پێشكەش كرد.

لە كۆتایی دا داوا كرا ھەوڵ بدریت لە مانگی داھاتوو كۆبوونەویەكی لەو شیوە لە ئاستی ھەموو ھیزە كوردستانیەكان لە نوینەرایتی ھەریم بەڕیوە بچیت.
كۆبوونەوەكە دوای دوو كاتژمیر كۆتایی ھات.

13838.jpg