کوردستان میدیا

سێشەممه 21ی خەزەڵوەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپاسی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر "عیزەدین مستەفا" لە لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات

12:04 - 5 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: بنەماڵەی کۆچکردوو پڕۆفیسۆر "عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ"، لە پەیامێکدا سپاس و پیزانینی خۆیان ئاراستەی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:

بۆ برای زۆر بەڕێز و خۆشەویست هەڤاڵ "مستەفا هیجری"

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ لێپرسراوی گشتی

پرسەنامە گەرم و گوڕەکەتان بۆ کۆچی دوایی کاکم "پ.د عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ" سەبووری بەخش بوو بۆ ئێمە و هەموو کەسوکارمان و مایەی ڕێز و پێزانینمانە لە ئێوەی دۆستی دێرین و بەردەوامی کاکم، کە هەمیشە خۆی بە نزیک و دڵسۆزی ڕاستەقینەی حیزبە تێکۆشەرەکەتان زانیوە و هاوڕێیەکی خۆشەویستی شەهید دوکتور قاسملوو بووە.

هیوای  سەلامەتی و بەختەوەری بۆ خۆتان و هەڤاڵانتان دەخوازین و هیوادارین بە ئامانجە ڕەواکانتان شاد ببن کە ئازادی و ئاسوودەیی کوردستان و کورده.

لەگەڵ ڕێز و سپاسی بێ پایانی براتان

فاروق مستەفا ڕەسووڵ

لە جیاتی بنەماڵەی مەلا مستەفای سەفوەتی

حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژه