کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تیرۆریستی پاسداران پەردەی لەسەر مووشەکێکی دوورمەودای خۆی لادا

17:10 - 20 رێبەندان 2721

هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان بڵاوی کردەوە کە ئەو ڕێکخراوەتە پەردەی لەسەر مووشەکێکی بالستیکیی خۆی بە ناوی "خەیبەرشکەن" لادا

مووشەکی "خەیبەرشکەن" بە سووتەمەنی "بەستوو یا ڕەقهەڵاتوو" کار دەکات.

ئەو مووشەکە زەوی بە زەوییە، ١ هەزار و ٤٥٠ کیلۆمیتر بوردی هەیە.

ئەو مووشەکە لە نەوەی سێهەمی مووشەکەکانی دوور مەودای سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێرانە کە لەچاو مووشەکەکانی هاوشێوەی خۆی هەم کێش و هەم ماوەی ئامادەکردن و تەقاندنی کەمتر بووەتەوە.

ئەو پەردەلادانەی سپای تیرۆریستی پاسداران لەو مووشەکە لەکاتێکدایە کە ئێران  و ئامریکا خەریکی وتووێژن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی "بەرجام" و بەو شێوەیە ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ هێز و توانای نیزامی خۆی بە دژبەرانی خۆی بسەلمێنێ.