کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستیی پاسداران لە شاری ساحێب مانۆڕی نیزامی بەڕێوە بردووە

11:06 - 8 خەزەڵوەر 2720

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هاوکات لەگەڵ جاشەکانی ناوچەی زیویە مانۆڕیان لە شاری ساحێب بەڕێوە بردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، جاش و پاسدارەکانی ناوچەی زیویە لە شاری ساحێب بە چەکەوە گەڕاون و مانۆریان داوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو مانۆڕە کە شتێکی بێوێنەیە لەو شارەدا و بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک ئەنجام دراوە.

ئەو جاش و پاسدارانە لە دوو مەیدانی سەرەکیی شار واتا لە مەیدانی نزیک کتێبخانەی گشتیی "ساحێبـ"ـەوە بۆ بلواری "ئیمام" جەولەیان لێداوە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە بنکەی سەرەکیی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە ناوچەی زیویە، لە شاری "ساحێبـ"ـدایە و هەموو جاشەکانی ناوچە لەلایەن ئەو بنکەیەوە دابین دەکرێت.

سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی چالاکییەکانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و هەروەها لە ترسی دروستبوونی ئاژاوە و تێکهەڵچووندا بەردەوام لە شارەکانی کوردستان خەڵک چاوترسێن دەکات.