کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران پەردەی لەسەر دوو بنکەی مووشەکی لادا

10:14 - 15 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە هاوکات لەگەڵ وتووێژەکانی بەرجام و شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران پەردەی لەسەر دوو بنکەی مووشەکی لادا.

پاسداری تێرۆریست "ئەمیرعەلی حاجی زادە" فەرماندەی هێزی هەوایی سپا وتوویەتی؛ ئاگری ئەو مووشەکانە و خێرایی هاویشتنیان شەش تا حەوت بەرابەر زیادی کردووە.

هەواڵدەری "تەسنیم" سەر بە ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە؛ ئەوە یەکەم جارە کە هێزی ئاسمانیی سپا پەردە لەسەر بنکەیەکی ژێرزەوینیی خۆی هەڵدەگرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەو بنکە ژێرزەوینییانە کە لە کێوە بەرزەکاندا دروست کراون و شوێنی پاراستنی  مووشەکی زەوی بە زەوی بە سیستیمی پێشکەوتوو و هەروەها فڕۆکە و تۆڕی ڕاداری و پەدافەندییە.