سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشه‌ک هێرشی کردووەتە سه‌ر بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له شاخه‌كانی كوردستان.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ به كاتی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌و هێرشه‌دا كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه و به ڕاكێت له بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه دراوه، زیانی زۆر به‌ر یه‌كێک له بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له شاخه‌كانی كوردستان كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێكی گیانیی به‌رنه‌كه‌وتوه و به خۆشییه‌وه پێشمه‌رگه‌كان سڵامه‌تن و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر بنكهیەک كه‌وتووه.