کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران لە بۆکان لەنێو خەڵکدا پیلانگێڕی دەکات

12:37 - 10 بانەمەڕ 2720

مۆڵگەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە گوندی سەرچنار خەریکی دزی و تاڵانن و کەلوپەلی جووتیاران و باخدارانی ئەو ناوچەیە دەدزن و دواتر ئەو کەلوپەلانە بە پیلان بە خەڵک دەدەنەوە.

هەروەها مۆرە و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم لە گوندی سەرچنار شەوانە دەڕۆنە مەزرا و مووچەی هاووڵاتییان و کەلوپەلی وەرزێڕیی هاووڵاتییان دەدزن.

بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم لە دوای دزینی ئەو کەلوپەلانە پیلانگێڕی دەکەن و دەیانهەوێت شەڕ و ئاژاوە لەنێو خەڵكدا دروست بکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕێک لەو کەلوپەلە دزراوانە لە پاسگایەکی ئەو ناوچەیە دەستیان بەسەردا گیراوە و دواتر بە ڕواڵەت داوایان لە خەڵک کردووە کە بڕۆن لەو شوێنە شتومەکەکانیان لێ وەربگرنەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا سپا و ئیتلاعاتی ڕێژیم لە میاندواوا بۆ پیلانگێڕی و بەناو بە دوای گەڕانی کەلوپەلی دزراوی جووتیاران، دەڕۆنە ماڵی بنەماڵە خۆشناو، پێشمەرگە و تێکۆشەرەکان کە ئەوەش بۆ خەوشدارکردنی سیمای بنەماڵەی پێشمەرگەکان بووە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی سەرچنار، بەکرێگیراوانی ڕێژیم چوونەتە ماڵی چەند بنەماڵەی پێشمەرگە و بەو پیلانە دزێوە هەوڵیان داوە سیمای ئەو بنەماڵانە خەوشدار بکەن.

خەڵکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان ڕایانگەیاندووە کە ئێمە زۆر باش ئاگاداری ئەو پیلانەی ڕێژیم و جاشەکانین و بەو کردەوە دزێوە ناتوانن شەڕ و ئاژاوە دروست بکەن و سیمای بنەماڵە پێشمەرگەکانیش خەوشدار بکەن.