کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران مانۆڕێک بەڕێوە دەبات

12:53 - 8 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی نیزامی و ئەمنییەتیی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری نەغدە و محەممەدیار، مانۆڕێک بەڕێوو دەبەن.

پاسداری تێرۆریست "عەلی بۆرنا"، فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە نەغەدە ئاشکرای کردووە  کە مانۆڕێکی گەورەی بەسیج لەو شارەدا بەڕێوە دەبات.

ئەو مانۆڕە، گوردانەکانی "بەیتولموقەدەس" لەخۆ دەگرێت و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست پێدەکات.

ئەو گوردانانەی لە چوارچێوەی چوار گورداندا لە شارەکانی محەممەدیار، نەغەدە و دەوروبەری بە شێوەی ستوونی، بۆ سپای نەغەدە وەڕێ دەکەون.

لەو مانۆڕەدا، ڕۆژی هەینی، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم سەردانی شوێنە هەستیارەکان دەکەن.

چاوەدێرانی سیاسی لەبارەی ئەو مانۆرە باسیان لەوە کردووە کە ئەو مانۆڕە بە مەبەستی چاوترسێنکردن و سەرکوتی خەڵک بەڕێوە دەچێت.

ساڵانی پێشووش ئەو مانۆڕە بە شێوەی جۆراجۆر بەڕێوەچووە.