کوردستان میدیا: تێرۆریستانی سپای پاسداران بۆ بەدەستهێنانی دۆلار و پارە، لە هیچ کردەوەیەوکی نامرۆڤانە خۆ نابوێرن.
بهپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا: لە شاری "ساوجیبڵاغ"، دەستەیەک دز کە دەسپەروەردەی سپای تێرۆریستی پاسدارانن، شوانێکیان کوشتووە و ٢٠٠ سەر مەڕوماڵاتیان دزیوە.
مەئموورانی ڕێژیم کە خۆیان هاوکاری ئەو دزانە بوونه، بە خەڵکیان ڕاگەیاندووە کە هێشتا دزەکان نەدۆزراونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد، ئەم دزانە لە لایەن خودی مەئموورانی ڕێژیمەوە چەکیان پێ دراوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا پێشتر، ماڵپەڕی کوردستان میدیا بڵاوی کردبووەوە کە بە هۆی بوونی گەمارۆ و گوشاری قورسی ئابووری لەسەر ڕێژیمی ئێران، ئێستا سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ بەدەستهێنانی دۆلار و پارە، بە شاراوە و بە بارهەڵگری سەرپۆشراوەوە، مەڕوماڵات هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات.