کوردستان میدیا: بەرپرسان و فەرماندە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە لێداونی جیاوازاد لە سەر بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگانی حیزبی دێموکرات پێداگری دەکەن.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەزاری سەرداری تێرۆریست "ڕەسووڵ سەنایی ڕاد" بەرپرسی سیاسیی دەفتەری عەقیدەتی ـ سیاسیی فەرماندەی گشتیی هێزەکان بڵاویان کردەوە، کە ئەو بەرپرسەی ڕێژیم جەختی کردووەتەوە ئێمە لە سەر هێرشەکانی خۆمان بۆ سەر بنکە و بارەگانی حیزبی دێموکرات بەردەوام دەبین.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئیران ئاماژەی بە سەردانی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئامریکا کردووە کە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئامریکا دیدار و سەردانی فەرمی هەبووە.
سەرداری تێرۆیست سەنایی ڕاد بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە مووشەکیەی سپا وڵامێک بۆ کردەوە و چالاکییەکانی ئەو حیزبه.
ناوبراو جەختی کردووەتەوە لەو هێرشەدا ئامانجی ئێمە مووشەک باران بووە و تەنیا بۆ هەواڵ و زانیاری کەڵکمان لە پەهپاد وەرگرتووە.