کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران ڕایگەیاند، ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

16:35 - 7 رەزبەر 2721

کاناڵێکی تێلێگرامیی سەر بە سپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئەو ڕێکخراوەیە هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

سپای تێرۆریستی پاسداران باسی لەوە کردووە، ئێمە لە ڕێگای گرووپەکانی خۆمان لە "عێراقـ"ـدا هەر کارێکی نیزامی پێمان خۆش بێت بەرانبەر هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەین.

ئەو کاناڵە تێلێگرامییەی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، "قاسم سلێمانی"  ئیزنی نەدا ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان سەر بکەوێت.

هاوکات سپای پاسداران بێڕێزییەکی زۆری بە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

 لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بە کاتیوشا و دڕۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. ڕێژیمی ئێران بەردەوام ڕایدەگەیاند کە ئەوان دەستیان لەو هێرشانەدا نییە، بەڵام ئێستا بە فەرمی ڕایانگەیاندووە کە ئەوان هێرشەکانیان ئەنجام داوە.

ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ "ڕێبەر ئەحمەد" وەزیری نێوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەوڵێکی تێرۆریستییە و تەنیا ئامانج لەو هێرشانە تێکدانی ئەمنییەت و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.