کوردستان میدیا: پاش شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی سپای تێرۆریستی پاسداران و که‌مبوونی به‌رده‌وامیی هێزی مرۆیی، ئه‌مجاره‌یان به که‌ڵکاژۆ وه‌رگرتن له دۆخی خراپی ژیانی خه‌ڵک، ده‌یهه‌وێت له باری هێزی مرۆییه‌وه خۆی نۆژن بکاته‌وه.
سپای تێرۆریستی پاسداران له بانگهشهنامهیهکدا، هه‌ندێک مه‌رج و پێشمه‌رجی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانهه‌وێت ببن به ئه‌ندامی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستییه داناوه که به دوور له ڕاستییەکانی کۆمه‌ڵگای ئێرانن؛ یه‌کێک له‌و مه‌رجانه بریتییه له نه‌بوونی خوگری به مادده هۆشبه‌ره‌کان که ڕێژیمی ئێران بۆ خۆی له ڕێگه‌ی سپای پاسدارانه‌وه به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تڕانزیت و کارتێله‌کانی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له جیهاندا دێتە ئه‌ژمار.
له یه‌کێکی دیکه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌دا، ئاماژه به ته‌مه‌نی خوازیاران کراوه و ده‌ڵێت کە ته‌نیا که‌سانی ١٦ ساڵ تا ٤٠ ساڵ ده‌توانن ببن به ئه‌ندام. به‌پێی یاسا و کۆنوانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌سانی خوار ته‌مه‌ن یاسایی، واته ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ، نابێت چه‌کدار بن و له شه‌ڕ و گرفته‌کانی ژیان تێوه‌بگلێن، به‌ڵام سپا به پێشێلکردنی ئه‌م یاسایانه که بۆ خۆیشی له‌ڕواڵه‌تدا په‌سندی کردوون، دهیههوێی هێزی مرۆیی خۆی زیاتر بکات.
هه‌روه‌ها له‌و مه‌رجانه باس له خوێندن و خوێنده‌واریی باڵا کراوه که ڕێژیم خۆی به دابیننه‌کردنی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان و گرینگی نه‌دان به دۆخی زانکۆ و قوتابخانه‌کان، پێش به خوێندنی لاوان ده‌گرێت.
کۆی ئه‌م چه‌شنه چالاکییانه‌ی ڕێژیم بۆ که‌ڵکاژۆوه‌رگرتن له دۆخی نه‌شیاوی ژیانی خه‌ڵکانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ به‌و واتایه که کۆماری ئیسلامی به له هه‌ژاری هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵک ناچاریان ده‌کات که ملکه‌چی بڕیار و داواکارییه‌کانی بن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دات تا ئیراده و که‌رامه‌تیان داگیر بکات و له هه‌ر کاتێکدا که به پێویستی زانی، که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت.