"گریک فالر"، سه‌رۆكی ستادی فه‌رمانده‌یی باشووری ئامریکا، له‌باره‌ی جووڵه‌كانی سپای تێرۆریستی له ناوچه‌ی كارائیب هۆشداریی دا.
هێزی قودسی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هه‌وڵ ده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئامریکای باشوور، پێگه بكاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئا‌مریكا بگه‌یه‌نێته قۆناغیكی ترەوە.
"كریگ فاڵه‌ڕ" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران ڕایگه‌یاند، ئێران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تێرۆر له دنیایە.
دوای قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن ئامریکا و گه‌یاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ ئاستی سیفر، سپای پاسداران له جاران چڕتر ده‌ستی به قاچاخی ماددەی سڕکەر کرد و له باشووری ئامریکا هه‌وڵی دروستكردنی تۆڕێكی به‌رفراوان ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی سڕکەر.
ئەو بەرپرسە نیزامییەی ئامریکا باسی لەوەش کردووە، ئێران و حیزبوڵڵا دەستیان لە تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکان لە ئاڕژانتیندا هەبووە.
هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەیە لە بواری نیزامییەوە گوشار بۆ ئامریکا بێنێت.