
بە پێی زانیاریەکان، کاتژمێر ١ ی دوای نیوەشەو بە کاتی کرماشان لە دوو بنکەی مووشەکی لە تەورێز و لە بنکەی مووشەکیی سوپا لە کامیاران چەندین مووشەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان چەند دەنگی بەهێز لە کامیاران و تەورێز بیسراون و دواتر چەند مووشەک بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵ دراون.
چەند خولەک دواتر هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بووە ئامانجی ئەو مووشەکانە .